به‌هۆی تابلۆی زیندانیه‌كی ئه‌بوغرێب.. كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی عێراقی كاره‌كانیان نمایش نه‌كرد
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی عێراقی كاره هونه‌ریه‌كانیان له پێشانگای" بیناله برلین" كێشایه‌وه به‌هۆی هه‌بوونی تابلۆیه‌ك كه تیایدا كاریگه‌ری لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیه‌كی عێراقی له زیندانی ئه‌بوغرێب ی تیادا ده‌ركه‌وتووه.
	
ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پێشانگاكه دوای لێبوردن له هونه‌رمه‌نده عێراقیه‌كان كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر تابلۆی"Poison Soluble" ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیبوو كه كاری هونه‌رمه‌ندی فه‌ڕه‌نسی "جان جاك لیبل" ه.
	
هونه‌رمه‌نده عێراقیه‌كان هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌یان له نمایشكردنی كاره‌كانیان له‌م پێشانگایه گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌م تابلۆیه‌وه سوكایه‌تیان پێوه‌كراوه وه‌ك عێراقیه‌ك و پۆزش هێنانه‌وه‌ش به‌ڕێگایه‌ك نازانن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان په‌شیمان ببنه‌وه.
	
ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه له پێگه‌ی Artforum ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویانه" له پێشانگایه‌ك كه نمایشی تابلۆیه‌ك بكرێت باس له ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌رونی و سێكسی هاوڵاتیه‌كی عێراقی بكات له زیندانی ئه‌بوغرێب، ئێمه هیچكات به‌شداری ناكه‌ین چونكه لامان وایه ئه‌م جۆره پێشانگایه مه‌رامێكی ناڕونی تیادایه"
 
        
        PM:05:55:18/08/2022 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									4152
 جار خوێنراوهتهوه