به‌شێوه‌یه‌كی نوێ.. نۆكیا ئه‌و مۆبایله ده‌خاته‌وه بازاڕ كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه 
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
كۆمپانیای نۆكیا تایبه‌ت به مۆبایل جارێكی دیكه مۆبایله به‌ناوبانگه‌كه‌ی له جۆری "نۆكیا 6310" ده‌خاته‌وه بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی نوێ، ئه‌مه‌ش به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕ بوونی 20 ساڵ به‌سه‌ر خستنه بازاڕی یه‌كه‌م مۆبایلی كۆمپانیای نۆكیا.
	
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه مۆبایله نوێكه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی مۆبایله كۆنه‌كه ده‌بێت به‌ڵام پاتریه‌كه‌ی ته‌مه‌نی درێژتر ده‌بێت.
	
كۆمپانیاكه له‌بیری نه‌كردوه كه جارێكی دیكه یاری به‌ناوبانگی  (Snake) بخاته‌وه ناو ئامێره نوێكه كه بۆته ئایكۆنێكی مۆبایله كۆنه‌كه كاتێك له ساڵی 2001 به‌رهه‌مهێندرا و خرایه بازاڕه‌وه.
	
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا وایكردوه كه ئه‌م مۆدێلانه‌ی مۆبایل كه‌متر به‌كاربهێندرێن، مۆبایله نوێكه‌ی نۆكیا شاشه‌كه‌ی گه‌وره‌تره به‌راورد به جۆره كۆنه‌كه و ڕادیۆی FM ی لاسلكی تیادایه یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌دات گوێ بۆ ئه‌و كه‌ناڵانه بگرێت كه مه‌به‌ستیه‌تی و ده‌توانرێت چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌كاربهێندرێت دوای ته‌نها یه‌ك جار بارگاوی كردنه‌وه .
	
 
        
        PM:07:18:14/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2204
 جار خوێنراوهتهوه