ڤیدیۆ: ئاریاس" گوێتان بگرن"
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
كوڕه گۆرانیبێژ" ئاریاس جاڤان" به بڵاوكردنه‌وه‌ی پرۆمۆی نوێترین كاری هونه‌ری خۆی له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
	
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی جاڤان به‌ناوی" دونیا ده‌گۆڕێت" ه و ئه‌و ده‌ڵێت"گوێتان بگرن، ئەم ھاوارە ھاواری شێرێکی ماندووە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆمدا و هەمومان پێویستمان بە هاوارێکی ئاوایه."
	
سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كه‌ی جاڤان نوسیویه‌تی" دونیا دەگۆڕێ بەرهەمێکە لە ناخی دڵمەوە وتراوە، هەمو وشەکانی لە کەسایەتیم دا بوونی هەیە"
	
ئه‌م به‌رهه‌مه له چەند ڕۆژی داهاتوو بڵاویده‌كاته‌وه و  و لایریک و میلۆدییەکەی کاری جاڤان خۆیەتی و ڤیدیۆگرافی لەلایەن شاکیبا ئهمیریکەوە بۆ ئەنجامدراوە.
	
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیه.
 
        
        PM:04:37:13/10/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2784
 جار خوێنراوهتهوه