ڤیدیۆ: شانۆ پڕبه دڵ ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه جوانكاریه بكات
وێستگە ستایل-
خانمه پێشكه‌شكاری پێشووی كه‌ناڵی NRT2 شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا باس له‌وه ده‌كات پڕ به دڵ ئاره‌زوی ئه‌وه ده‌كات نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ لوتی بكات.
شانۆ ده‌ڵێت" ته‌نها فیله‌ری لێوم كردوه و زۆر ئاره‌زوو ده‌كه‌م جوانكاری بۆ لوتم بكه‌م چونكه له‌سه‌ر لا لوتم زۆر ناشرینه و زۆر كاتیش له میانی پێشكه‌ش كردنی پرۆگرامه‌كانم داوای ئه‌وه‌م له كامێرا مانه‌كان كردوه كه له‌سه‌ر لا وه‌رم نه‌گرن چونكه له‌سه‌ر لا لوتم زۆر ناشرینه"
شانۆ به‌كر فه‌ره‌ج له ساڵی 1994 له‌دایكبووه، له ماوه‌ی پێشوودا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "خوانێك" بوو له كه‌ناڵی nrt2، پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی "شارا ئیبراهیم" له پڕۆگرامی ئێواره‌ی ئێن ئارتی دوو شانۆ ئه‌و پڕۆگرامه پێشكه‌ش كرد ، و دواتر ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه و، پێشتر ئه‌ندامی تیپی میوزیكی "لوڕ" بوو به‌ڵام ئێستا وازی له ژه‌نینی ئامێره میوزیكه‌كانیش هێناوه.
AM:11:53:05/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 6037
جار خوێنراوه‌ته‌وه