ئینتەرمیلان لە فیۆرنتیناى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەى ئینتەر میلان ٢-١ شکستى بە یانەى فیۆرنتینا هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلان میوانداری فیۆرێنتینای کرد.
لە تایمی یەکەم، ئینتەر میلان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و لە خولەکی 28یش بە گۆڵێک پێشکەوتن کاتێک پۆناگراچیچ بە هەڵە لە خۆیانی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 44 ماندراگۆرا ئەنجامەکەی بە لێدانی سزا بۆ یانەی میوان یەکسانکردەوە.
لە تایمی دووەم، دووبارە ئینتەر میلان باشتر بینرا و لە خولەکی 52ش ئارناتۆڤیچ گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن و پاش ئەوەش یارییە تا کۆتایی بەو ئەنجامە مایەوە.
بەو بردنەوەیەش ئینتەر میلان خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 54 خاڵ و لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێت، فیۆرێنتیناش 42 خاڵی هەیە لە پلەی شەشەم.
AM:10:43:11/02/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه