‌ڤیدیۆ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید پێنج گۆڵى لە خیتافى تۆمار کرد

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید گۆڵبارانی خیتافی کرد و و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامى شا  مسۆگەر کرد.

لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی خیتافی کرد.

تایمی یەکەم بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئەتلەتیکۆ کۆتاییهات، جولیانۆ سیمیۆنی دوو گۆڵی تۆمارکرد و ساموێل لینۆ گۆڵەکەی تری کرد.

لە تایمی دووەمدا، ئەنخێل کۆریا و سۆرلۆس دوو گۆڵی تریان بۆ ئەتلەتیکۆ تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتنیان بە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر کرد، خیتافیش ماڵئاواییکرد.


AM:10:05:05/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌