ئەنچیلۆتى: مباپێ دەگەڕێتەوە ئاستى خۆى
وێستگە سپۆرت-
ئەنچیلۆتی رایگەیاند یارییەکی باشیان ئەنجامدا و شایستەی بەدەستهێنانی خاڵێک بوون و بەرگری لە مباپێش دەکات.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید پاش شکستی یانەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، ڤالڤێردی و مباپێ زۆر دڵتەنگن بەڵام ئەو کارەی ئەوان کردیان لە تۆپی پێدا بەردەوام ڕوودەدات.
ئەنچیلۆتى وتیشى: تایمى دووەم ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە دەبوو خاڵێک بەدەستبهێنین، بەڵام ئێستا ئەم یارییە بوبە رابردوو دەبێت هەوڵ بدەین لە یارییەکانی داهاتوو بردنەوە تۆماربکەین.
کارلۆ لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەی ئاشکراکرد بەبەراورد بەوەرزی رابردوو ئاستیان دابەزیوە و زیاتر خاڵ لەدەست دەدەن، دەبێت بەزووی چارەسەری هەڵەکانیان بکەن.
ئەنچلۆتی وتیشی ئێستا مباپێ لەئاستی خۆیدا نییە 10 گۆڵی تۆمارکردووە دڵنیام ئاستی راستەقینەی بگەرێتەوە گۆڵی زیاتر تۆماردەکات.
AM:10:04:05/12/2024
ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه