بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى ویلیامز پاشەکشێی کردووە
وێستگە سپۆرت-
یانەى بەرشەلۆنە لە گواستنەوەى نیکۆ ویلیامسى ئیسپانى و ئەستێرەى بیلباو دەکشێتەوە
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەکردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی رافینیا و یاماڵ و ئۆلمۆ و گەرانەوەی فاتی یانەکە بڕیاریداوە لە هاوینی داهاتوودا بەهیچ شێوەیەک نەچێتە ڕکابەری کڕینی نیکۆ ولیامز.
لەهەمان کاتدا دییکۆ بەرێوبەری وەرزشی یانەکە ئەوەی راگەیاندووە گرێبەستی ئۆلمۆ بەشێکی زۆری کیشەکانی هێڵی پێشەوەی یانەکەیانی چارەسەرکردووە و ئەگەر بەم شێوازە تاکۆتایی وەرز بەردەوامبن هیچ یاریزانێک بۆ پێگەی باڵی هێرشبردن ناگوازینەوە و ئەگەر پێویست بکات لە لاماسیاوە یاریزان سەردەخەین بۆ تیپی یەکەم.
لەلایەکی ترەوە هۆکارێکیتری کشانەوەی بلەوگرانا لە گواستنەوەی ئەستێرە ئیسپانییەکە دەگەرێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی لەم وەرزەدا لەگەڵ بلباو پێیان وایە ئەو یاریزانە نەیتوانیەوە هەمان ئاستی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا پێشکەش بکات.
AM:11:15:11/11/2024
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه