‌ئارتێتا هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوان

وێستگە سپۆرت-

میکێل ئارتێتا ڕاهێنەری ئیسپانی، ڕاهێنەری ئارسناڵ، هێرشی دەکاتە سەر ناوبژیوانى یارییەکەیان بەرانبەر ئینتەرمیلان وپێی وایە لێدانێکى سزاى تەواویان بۆ هەژمار نەکراوە.

ئارتێتا پێی وایە ناوبژیوانی یارییەکە لێدانی سزای 100% دروستی تیپەکەی ڕەتکردووەتەوە.

ئارتێتا لە لێدوانەکانی تۆڕی بی بی سی سپۆرتی بەریتانیدا ڕایگەیاندووە، "شانازی بە یاریزانانی تیپەکەمەوە دەکەم، بەهۆی ئەو ئاستە  بەرزەى پێشکەشیان کرد ”.

ئارتێتا لە لێدوانێکیدا بۆ ناوبژیوانی یارییەکە وتی: ئەگەر بڕیارە لێدانی سزای ئینتەرمیلان بگریت ، دەبێت ئەوەى ئێمەش لێدانى سزا بێت ، چونکە سۆمەر مشتێکی لە سەری مێرینۆ دا، بێگومان ناوبژیوان زوڵمى لێ کردین 


AM:10:34:07/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌