كاردانەوەى هانسى فلیک پاش بردنەوەکەیان لە ڕید ستار
وێستگە سپۆرت-
فلێک رایگەیاند دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی هیوادارە بەردەوابن لەسەر ئەو ئاستە بەرزە.
هانسی فلیک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا پاش یارییەکە، وتی کوبارسی تووشی برینێک بووە لە ڕووخساریدا بەڵام هەموو شتێک باشە، هیچ شتێکی مەترسیداری نییە.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە سەبارەت بە فرێنکی دی یۆنگ وتی، ئەو یارییەکی نایابی ئەنجامدا، و ئەو پەیوەندییەکی باش بوو لە نێوان بەرگری و هێرشبردندا ئێمە ئەمڕۆ سەرنجی تەواومان لەسەر بردنەوە دانا من دڵخۆشم بەو کارەی کە تیپەکە کردوویەتی بەبێ تۆپ بۆ ماوەی 90 خولەک، تەنانەت بە هەندێک گۆڕانکاریش هەستم کرد کە شتەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.
فلێک ئاماژەی بەوەکرد ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی دوو گۆڵی گرنگی تۆمارکردووە و ئاستێکی زۆرباش پیشکەش دەکات، دڵنیایە لەوەی دەتوانێت تاکۆتایی وەرزەکە لەسەر هەمان شێوازی یاریکردن بەردەوامبێت.
AM:10:27:07/11/2024
ئهم بابهته 336
جار خوێنراوهتهوه