ڕیاڵ مەدرید لە بارەى ڕۆشتنى ڤینیسیۆسەوە هاتە دەنگ
وێستگە سپۆرت-
يانەى ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر نوێبکاتەوە و هەڵوێستی یاریزانەکە لەو بارەیەوە بزانێت.
ڕۆژنامەى مارکاى ئیسپانى ئاشکراى کردووە یانەی هیلالی سعودی لە هاوینی ڕابردوو هەوڵی گواستنەوەی ڤینیسیۆسی داوە لە بەرامبەر 500 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڕیال مەدرید، ئەمە جگە لەوەی یەک ملیار یۆرۆ بۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە لە ماوەی 5 ساڵدا دابین دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا مارکا ئەوەی پشتراستکردەوە، ئەم ئۆفەرەی هیلال بە فەرمی پێشکەش نەکراوە، بەڵام یانە سعودیەکە قسەی لەگەڵ کەسە نزیکەکانی ڤینی کردووە و ئەوانیش بە ریاڵ مەدریدیان راگەیاندووە.
مارکا باس لەوەش دەکات پاریس سان جێرمان و چێڵسی و مانچستەر یونایتدیش دەیانەوێت ڤینیسیۆس بگوازنەوە، بە سوودوەرگرتن لەو دۆخە نیگەرانییەکەی ئەستێرە بەڕازیلییەکە تێیکەوتووە دوای لەدەستدانی باڵۆن دۆر.
لە کۆتایشدا مارکا دەڵێت، ریاڵ مەدرید ئامادەکاری دەکات تا ئۆفەرێک پێشکەشی ڤینی بکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە بەرامبەر ئارامبوونەوەی یاریزانەکە، بەڵام چاوەڕێ دەکات تا هەڵوێستی هێرشبەرەکە و بەڕێوبەری کارەکانی لەم بارەیەوە دەزانێت.
AM:10:31:04/11/2024
ئهم بابهته 504
جار خوێنراوهتهوه