پلانی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئارنۆڵد ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
ئەو پلانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرا دەبێت كە دەیەوێت ئارنۆڵدی بەرگریكاری لیڤەرپوڵی پێ بگوازێتەوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە ئاماژەیان بەوە کردووە، یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریداوە لە مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئارنۆڵد ئەنجامبدات، دوای ئەوەی دانی کارڤاخال تووشی پێکان بوو و ئامادەنەبوونی بۆ کۆتایی ئەم وەرزە پشتڕاستکرایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، بەرپرسان و ڕاهێنەرانی یانەی ڕیال مەدرید لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵەوە بەنیازن یاریزانێکی نوێ لە پۆستی بەرگریکاری ڕاست لە داهاتوویەکی نزیک یان دووردا بگوازنەوە.
ڕوونیشیکردەوە، ئارنۆڵد کە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا کۆتایی دێت، دیارترین ناوە لەسەر مێزی یانەی ڕیال مەدرید
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانی ڕیال مەدرید ئەوەیە کە چاوەڕێی مانگی یەک بکات و دواتر دەست بە دانوستانەکان بکات لەسەر گواستنەوەی ئارنۆڵد بە خۆڕایی لە هاویندا.
PM:07:43:08/10/2024
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه