‌ڕافینیا هۆکارى ئاستە بەرزەکەى لە وەرزى ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕافینهای بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، نهێنی  ئاستە بەرزەکەى  لەم وەرزەدا ئاشکرا کرد

ڕافینهای تەمەن 27 ساڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ بەرشەلۆنە ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە و تا ئێستا لە 10 یاریدا 6 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 گۆڵی دیکەشی دروست کردووە

ڕافینیا لە لێدوانێکیدا بۆ مۆڤیستار پڵەس وتی: ئێمە دەمانزانی دەبێت وەڵامی یارییەکەی مۆناکۆ بدەینەوە. ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، نهێنی پشت درەوشاوەیی من؟ پێم وایە ئەوەی زۆرترین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە پێگەی منە لە یاریگادا. ئەمەیە کە بەڕاستی بۆ من گۆڕا. هەمیشە ئارەزووی ئەوەم هەبووە بە باشی یاری بکەم. پێویستە هەمیشە ڕابکەیت. ئەنجامەکە گرنگ نییە، بەڵام ئەوەی لە هەمووی گرنگترە بەخشینی هەموو شتێکە بە تیپەکە”.


AM:11:41:02/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌