‌كلوپ لە بارەی دەنگۆی ڕاهێنەرایەتی ئەڵمانیاوە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری پێشووی لیڤەرپوول و بروسیا دۆرتمۆند، لێدوانێکی لەسەر دەنگۆی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیای دا.

کلۆپ لە لێدوانێکدا کە فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕ لە هەواڵەکانی بازاڕی گواستنەوە، لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X” بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : "هەموو لایەک هیوادارن جولیان ناگلسمان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژتر لە ساڵی ٢٠٢٦ بەردەوام بێت”.

جەختیشی لەوە کردەوە: ئەمڕۆ دوودڵ دەبم باسی تۆپی پێ بکەم، چونکە هیچ شتێک نییە بیڵێم.

ناگلسمان تا هاوینی ٢٠٢٦ گرێبەستی لەگەڵ ئەڵمانیا هەیە 


PM:07:25:01/10/2024


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌