بەرشەلۆنە بیر لە گەڕاندنەوەی ئەستێرەیەکی پێشووی خۆی دەکاتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بیر لەوە دەکاتەوە وەرزی داهاتوو ئەستێرەی پێشووی ئۆسکار مینگێزا بگەڕێنێتەوە.
ڕۆژنامەکەی نزیک لە بەرشەلۆنە بڵاویکردەوە، یانەکە چاودێری گواستنەوەی بەرگریکارێکی نوێی ڕاستی دەکات، لە میرکاتۆی هاوینەی داهاتووشدا ئەو بابەتە دەکاتە ئەولەویەت بۆی.
موندۆ ڕوونیشیکردەوە، مینگێزا بە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکان دادەنرێت بۆ ئەوەی ئەم ڕۆڵە لە بەرشەلۆنە ببینێت، شانبەشانی جوشوا کمیچی ئەڵمانی کە لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییە.
مینگێزی تەمەنی 25 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ سێلتاڤیگۆ هەیە کە لە مانگی حوزەیرانی 2026 کۆتایی دێت، نرخی یاریزانەکانیش لە بازاڕی یاریزانان دەگاتە نزیکەی 8 ملیۆن یۆرۆ.
مینگوێزا 66 یاری لەگەڵ تیپی یەکەمی بەرشەلۆنە ئەنجامدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و 5 گۆڵی دروست کرد، لەگەڵ سێلتاڤیگۆش گەیشتە 68 یاری و 4 گۆڵی تۆمارکرد و 6 گۆڵی دروست کرد.
AM:11:12:12/09/2024
ئهم بابهته 400
جار خوێنراوهتهوه