دیکۆ هۆکارى گرێبەستنەکردن لەگەڵ نیکۆ ویلیامز ئاشکرا دەکات
وێستگە سپۆرت-
دیکۆی پورتوگالی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە، هۆکاری گرێبەستنەکردن لەگەڵ نێکۆ ویلیامز، یاریزانی ئەتلەتیک بلباوئاشکرا دەکات
دیکۆ لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی بەرشەلۆنە وتی: ئێمە گرێبەستمان لەگەڵ نیکۆ ویلیامز نەکرد، چونکە ڕافینیا، فێران تۆرێس، ئەنسۆ فاتی و لامین یامالمان هەیە، جگە لە فێرمین لۆپێز و دانی ئۆلمۆ”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە ڕوون بووین، بۆ هێنانی یاریزانێک دەبێت لە ئاستێکی زۆر بەرزدا بێت، بەڵام لە کۆتاییدا گرێبەستکردن لەگەڵ ئۆلمۆ بژاردەی زیاتری پێبەخشین، چونکە دەتوانێت وەک یاریزانێکی باڵیش یاری بکات.
ڕوونیشی کردەوە: ئەوە نییە قسەمان لەگەڵ یانەکان و یاریزانەکە نەکردبێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەولەویەتێکی یەکلاکەرەوەمان هەبوو لە نەهێنانی یاریزانێکی باڵی تر.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبێت هەوڵبدەین شتێکی گرنگ لە مێژووی یانەکەدا بکەین.
لە کۆتاییدا وتی: یاریزانانی لاماسیا و ئەوانی تر برسین بۆ بردنەوەی نازناوەکان.
AM:10:57:11/09/2024
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه