دۆریڤاڵ جۆنیۆر: ئەم شکستە لە ئەستۆى منە
وێستگە سپۆرت-
دۆریڤاڵ جونیۆر، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، دووپاتی کردەوە کە بەرپرسیارێتی دۆڕانی تیپەکەی لە ئەستۆ دەگرێت
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، ڕاهێنەرە بەڕازیلییەکە ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ زۆر شتمان کەم بوو، من بەرپرسیارم لەوە، هیچ یاریزانێک بە تایبەت تاوانبار ناکەم
جەختیشی لەوە کردەوە کە بەهۆی ئەوەی تیپەکەی لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندییەکەدایە و تەنها 10 خاڵیان هەیە لە کۆی 24 خاڵ دەبێت کاربکەن، ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستیان بە "کاتی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانن بگەنە ئاستی باڵا"
سەبارەت بە یارییەکەش دۆریڤاڵ پێیوابوو کە بەباشی دەستیان پێکردووە و لە کۆنتڕۆڵدا بوون تا ئەوکاتەی دیێگۆ گۆمێزی یاریزانی نێودەوڵەتی گۆڵە نایابەکەی پاراگوای لە دوورییەکی دوورەوە تۆمارکرد و سێ خاڵەکەی بە هەڵبژاردەکەی بەخشی .
AM:10:46:11/09/2024
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه