‌ڤیدیۆ.. به‌ڕازیل به‌رانبه‌ر پاراگواى توشى شكست بوو

وێستگە سپۆرت-

لە پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال بەڕازیل شکستی هێنا بە گۆڵێکی بێوەڵام بەرامبەر بە پاراگوای و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.

لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بۆ ئەمریکای باشور، هەڵبژاردەی بەرازیل بووە میوانی پاراگوای.

لە تایمی یەکەم پاراگوای لە سەرەتاوە گورزی خۆیان وەشاندو لە خولەکی 20 بە گۆڵێکی دیێگۆ گۆمێز پێشکەوتن و ئەو تایمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتاییهات 

بەم ئەنجامەش بەرازیل پاش ئەنجامدانی هەشت یاری خاوەنی تەنیا 10 خاڵە و لە پلەی پێنجەم دێت، پاراگوایش نۆ خاڵی کۆکردوەتەوە و لە پلەی حەوتەم جێگیربووە.


AM:10:20:11/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌