‌سلۆت: دەکرا بە ئەنجامى گەورەتر بیبەینەوە

وێستگە سپۆرت-

ئارن سلۆتى ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵ سەرەڕاى بردنەوەیان بە ئەنجامى سێ گۆڵ لە یانەى مان یونایتد هێشتا بە تەواوى لە ئاستى یانەکەى ڕازى نیە.

سلۆت پاش یارییەک و لە لێدوانێکیدا کە ماڵپەڕی فەرمی یانەکەی بڵاویکردەوە و وتی: من لە ئاستی لیڤەرپوول ڕازیم، بەڵام بە تەواوی نا ئێمە چەند گۆڵێکی بەڕاستی نایابمان تۆمارکرد.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەڵام ئێمە یارییەکەی مانچستەر یونایتدمان بە شێوەیەکی پێویست کۆنتڕۆڵ نەکرد، زیاتر لە جارێک هەڕەشەیان لێکردین، ئێمە بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنمان بەدەستهێنا، هەرچەندە دەکرا ئەنجامەکە جیاواز بێت.

سەبارەت بە گەشتە ئەمریکییەکە: "زۆر ئەرێنی، بێگومان لەڕووی ئەنجامەکانەوە ئەمەیە کە هەمووان بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی دەکەن، هەروەها گەشەسەندنی جەستەیی هەیە بۆ هەموو یاریزانەکان

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە شایەنى ئەوە بوین کە بە ئەنحامێکى گەورەتر بیبەینەوە،  چونکە ئەمڕۆ هەلێکی زۆرمان لەدەستدا.

لە کۆتاییدا وتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاوەڕێی ٧ یان ٨ یاریزانی نێودەوڵەتی دەکەین کە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکەن، دەبێت بزانین پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ چۆن خۆیان لەگەڵ تیپەکەدا دەگونجێنن.


AM:11:03:04/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌