‌فلیک: لە ئامادەکارییەکان کارى باشمان کردووە

وێستگە سپۆرت-

فلیک پێی وایە لە ئامادەکارییەکان کارى باشیان کردوووە و هەمیشە دەرگاى تیپى یەکەم کراوەیە.

فلیک: ئێمە دەمانزانی یاری کلاسیکۆیە هەرچەندە پێش وەرز بوو. بە یاریزانەکانمم وت دەمانەوێت پێشکەوتن لە یاریگادا ببینین بە بەراورد بەو شتانەی بەرامبەر سیتی پێشکەش کرا و باوەڕم وایە ئەوە ڕوویدا. ئێمە کارێکی زۆر باشمان کرد.

فلیک لە بارەى پاو ڤیکتۆرەوە وتى: دەبینین چی بەسەر پاو ڤیکتۆردا دێت. دوو یاری و سێ گۆڵ، خراپ نییە. دەرگای تیپی یەکەم هەمیشە کراوەیە.

فلیک دوپاتى کردووە کە لە ئاستى یاریزانەکانى ڕازییە وبەڵام ئەمانە یارى دۆستانەن و دەبێت بە باشى ئامادەبن بۆ وەرزى نوێ چونکە ڕکارییەکى قورس چاوەڕێیان دەکات


AM:09:49:04/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌