نیكۆ ویلیامز سهبارهت به چوونى بۆ پاریس سانجێرمان ههڵوێستى خۆى ئاشكرا دهكات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی کەتەلۆنی هەڵوێستی یانەی ئەتلەتیک بلباو و نێکۆ ویلیامز یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بارەی گواستنەوەی بۆ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا ئاشکرا کرد.
دوای ئەوەی پاریس سان جێرمان هاتە نێو کێبڕکێکانەوە، شتەکان بۆ بەرشەلۆنە قورستر بوون، بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکە، نیکۆ ویلیامز هەڵوێستی خۆی لەسەر ئۆفەری فەرەنسی یەکلاییکردووەتەوە.
ڕۆژنامەکە باسى ئەوە دەکات کە نێکۆ ویلیامز ڕەتیدەکاتەوە ڕوو لە پاریس سانجێرمان بکات و بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ڕوو لە بەرشەلۆنە ناکات.
نێکۆ ویلیامز تا ئێستا بە فەرمی هەڵوێستی خۆی بۆ میدیاکان و ڕۆژنامەکان ڕانەگەیاندووە و بەردەوامە لە بێدەنگی و هەمووان چاوەڕێی ئەوەن کە کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانەی دەوریان داوە، ئەمەش قسە و باسەکان لەسەری سەبارەت بە بەرشەلۆنە بەتایبەتی زیاتر دەکات.
AM:10:36:03/08/2024
ئهم بابهته 432
جار خوێنراوهتهوه