‌کاردانەوەى ماسکێرانۆ پاش شکستەکەیان بەرانبەر فەڕەنسا

وێستگە سپۆرت-

ماسکیرانۆ پێی وایە شایستەى گەیشتن بوون بە قۆناغى داهاتوو  و باسى داهاتووى خۆشى دەکات 

ماسکیرانۆ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی "لاڤۆز"ی ئەرجەنتینی بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاندووە، ئەستەمە دەستبەجێ بگەینە ئەنجامەکان، گۆڵمان لەدەستدا، 15 بۆ 20 خولەکی یەکەمی یارییەکە بۆ ئێمە قورس بوو، بەتایبەتی بە گۆڵی پێشوەختە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوە تیپەکە دەستیکرد بە ئارامبوونەوە، ئێمە بەسەر گرژییەکانماندا زاڵ بووین، دوای ئەوە هەمووی هی ئێمە بوو، ئەستەمە لە یارییەکی وەک یارییەکەی ئەمڕۆ تێبگەین، کەهەلی یەکسانکردنی ئەنجامەکەمان هەبوو. "


وتیشى: قسە لەسەر ئەم وەرزشەیە کە هەندێکجار جوانە و هەندێکجار ترسناکە، بەڵام تا کۆتا چرکە بە ئارامییەوە یاریمان کرد، وەک چۆن پێویستە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاریی بکات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە هەموو یارییەکانمان لە پاڵەوانێتییەکەدا کۆنتڕۆڵی تۆپمان دەکرد، لە هەریەکەیاندا هەلی زیاترمان لە بەرامبەرەکەمان دروستکرد

کاتێک پرسیاری لەبارەی داهاتووی خۆیەوە کرد، وتی: ئێستا دەمەوێت بچمە هۆتێلەکە و هەوڵبدەم ئەم شکستە هەڵبمژم، لەوە زیاتر هیچی تر نییە.


AM:09:58:03/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌