یەکێتى تۆپێى ئەمریکاى باشور لە بارەى شەڕەکەى یاریزانانى ئۆرۆگوا و هاندەرانى کۆڵۆمبیا هاتە دەنگ
وێستگە سپۆرت-
یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بەو پێکدادانانەی بڵاوکردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نێوان یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و هاندەرانی کۆڵۆمبیا دوای یارییەکەی هەردوو یانە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئەمریکای ٢٠٢٤ ڕوویدا.
دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە ڕووداوی ناخۆش ڕوویان دا، چونکە پێکدادانی توندوتیژ لە نێوان یاریزانانی ئۆرۆگوای و هاندەرانی کۆڵۆمبی ڕوویدا، بە سەرۆکایەتی داروین نونێز.
فیدراسیۆنی ئەمریکای باشوور لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا نووسیویەتی: هیچ شوێنێک بۆ لێبوردەیی و توندوتیژی لە ناو یاریگا و دەرەوەی یاریگادا نییە و بە توندی ئیدانەی ئەو ڕووداوانە دەکات.
یاریزانی لیڤەرپوول نونێزی تاکە کەس نەبوو کە لەگەڵ هاندەرانی کۆڵۆمبیدا تووشی پێکدادان بوو بەڵکو ڕۆناڵد ئاراوخۆ و خۆسێ ماریا خیمێنیز هەبوون کە ڕووبەڕووی هاندەران بونەوە
AM:09:53:11/07/2024
ئهم بابهته 1016
جار خوێنراوهتهوه