‌گریزمان: ئیسپانیا له‌ ئێمه‌ باشتر بوون

وێستگە سپۆرت-

ئەنتوان گریزمان یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا دانی بەوەدانا کە ئیسپانیا  لەوان باشتر بوو.

گریزمان لە لێدوانێکدا کە تۆڕی "RMC"ی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: "ئێمە پتەویی بەرگری و زیندووییمان نەبوو. ئەوان لە ئێمە باشتر بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانین لامین یامال چەپه‌یه‌، ئەویش بە چەپ تۆپەکەی لێدا، گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکرد و دواتر دوای 4 خولەک گۆڵی دووەمم ئێمه‌ى کوشت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بیانوویەک نییە بۆ نەبوونی زیندووییمان یان هیچ شتێک، ئەوان باشترین بوون لە هەموو شتێکدا، ئێمە لە 20 خولەکی یەکەمدا باشترین بووین

له‌ كۆتایشدا وتى  بە خراپی دەستم پێکرد، دواتر هەستم بە باشتربوون کرد ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ شكستمان هێنا


AM:10:43:10/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌