‌دى لافۆنتێ: گرنگ نییە لە یارى کۆتایی ڕووبەڕووی کێ دەبینەوە

وێستگە سپۆرت-

لویس دی لا فوینتێ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەلایەوە گرنگ نییە لە یارى کۆتایی ڕووبەڕووی چ هەڵبژاردەیەک دەبنەوە

لویس دی لا فێنتێ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە وتی: خۆشحاڵین کە گەیشتینە یاری کۆتایی، شانازیش دەکەین، چونکە ئەم یاریزانانە ناوازەن، دەزانن یارییەکە بخوێننەوە و بە شێوەیەکی ناوازە ئەنجامی بدەن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: وەرزشەکان هەندێک جار دەبێت بە خۆبەزلزانینێکی زۆرەوە لێکبدرێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یارییەکی تەواو بوو لە ڕووی بەرگرییەوە پێموایە یارییەکی تەواو بوو.

سەبارەت بەو  تیپە ڕکابەرەی کە هیوای بۆ دەخوازێت لە یاری کۆتایی نێوان هۆڵەندا و ئینگلتەرا، وتی:  گرنگ نییە لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی کێ ببینەوە .ئەوان تیپێکی گەورەن، چاوەڕێی ئەوە دەکەین کێ بە باوەشی کراوە بگاتە یاری کۆتایی”. ئێمە دەمانەوێت نازناوەکە بەدەست بهێنین


AM:09:32:10/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌