ڤیدیۆ.. ئیسپانیا لە فەرەنساى بردەوە و گەیشتە کۆتایی یۆرۆ
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى ئیسپانیا 2-1 لە فەڕەنساى بردەوە و گەیشتە یارى کۆتایی یۆرۆى 2024.
لە یارى نیوەى کۆتایی یۆرۆ ئیسپانیا ڕووبەڕووی فەڕەنسا بوەوە ، یارییەکە 2-1 لە سودى ئیسپانیا کۆتاییهات.
دوو گۆڵەکەى ئیسپانیا لامین یاماڵ و دانى ئۆلمۆ لە خولەکەکانى 21 و 25 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى فەڕەنساش کۆلۆ موانى لە خولەکى 9 تۆمارى کرد
بەوشێوەیە ئیسپانیا گەیشتە یارى کۆتایی و فەڕەنساش ماڵئاوایی کرد.
AM:12:07:10/07/2024
ئهم بابهته 748
جار خوێنراوهتهوه