‌دوای ڕۆیشتنی ناچۆ، ئەنچیلۆتی لەسەر سەرکردە نوێیەکانی ڕیال مەدرید یەکلایی دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید بڕیاریدا سەرکردە نوێیەکانی ڕیال مەدرید بۆ وەرزی داهاتووی ئاشکرا بکات پاش ڕۆشتنى ناچۆ 

بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسپانی "کادینا کۆپ"، ئەنچیلۆتی بەتەواوەتی یەکلایی بووەتەوە لەسەر کاپتنەکانى تیپەکە بۆ وەرزی نوێ، لە پێشەنگی ئەوانیشدا لۆکا مۆدریچ یاریزانی ناوەڕاست دەبێت کە بۆ وەرزێکی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە نوێ دەکاتەوە .

پاشان دوو جێگری سەرکردەی تیپەکە دەبێت، ئەوانیش دانی کارڤاخال و لوکاس ڤاسکێز ئەمەش دوای ڕۆیشتنی ناچۆ دێت


AM:09:53:24/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌