‌ڤیدیۆ.. ئۆرۆگواى لە پەنەماى بردەوە

وێستگە سپۆرت-

لە کوپا ئەمریکا ئۆرۆگوای بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە پەنەما هێنا 

لە یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەمی کوپا ئەمریکا، هەردوو هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و پەنەما روبەڕووی یەکتر بوونەوە.

لە تایمی یەکەم  لە خولەکی 16 یاریزان ماکسیمیلیانۆ ئاراوخۆ بە شێوەیەکی جوان گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تامی دووەم ولە  خولەکی 85 داروین نونێز گۆڵی دووەمی ئۆرۆگوای تۆمارکرد، لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراویش ڤینا بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵی پەنەمای هەژاند، هەرچەند لە خولەکی چواری زیادکراو موریلۆ تاکە گۆڵێکی بۆ پەنەما تۆمارکرد بەڵام سەرەنجامە یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئۆرۆگوای کۆتایی پێهات.

لە یارییەکی تریشدا هەڵبژاردەی ئەمریکا بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە بۆلیڤیا هێنا.


AM:09:31:24/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌