‌یاریزانانى دانیمارک کارێکى گەورەیان کردووە

وێستگە سپۆرت-

کۆمەڵەی یاریزانانی دانیمارکی ئاشکرایکرد، یاریزانانی دانیمارک ڕەتیانکردەوە مووچەیان زیاد بکرێت بەهۆی یاریکردنیان بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، پێش ئەوەی دڵنیابن لەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئافرەتان  هەمان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت 

ماونوس هڤید، وتەبێژی خولەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، هەڵبژاردەی پیاوان  داوای زیادکردنی مووچە نەکات... ئەمەش لە پێناو بۆ باشترکردنی بارودۆخی تیپی ئافرەتان.

 وتەبێژەکە ئاشکراشى کردووە پێشوازی لە "رێوشوێنە نائاساییەکان دەکات بۆ یارمەتیدانی گرتنەبەری ئەم هەنگاوە بچووکە بە ئاراستەیەکی دروستدا"، بەڵام دانی بەوەدانا کە هێشتا "بەربەستی زیاتر هەیە کە دەبێت بشکێنرێت بۆ ئەوەی یەکسانی و بارودۆخ لەناو تیپە نیشتمانییەکاندا مسۆگەر بکرێت".

لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوو ڕێککەوتنێک کرا و واژۆ کرا، کە تێیدا مەرجی پێدانی پاداشتی هاوشێوە بە ژنان و پیاوان لە کاتی یارییەکانی دەرەوەی خاکی دانیمارکدا  بەڵام هەموو هاندانەکانی دیکە هێشتا جیاوازن لەبەر ڕۆشنایی نایەکسانی مووچەی دابینکراو لەنێوان مووچەی پیاوان و تیپەکانی ئافرەتان.


PM:05:26:21/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌