‌کاردانەوەى مێسی پاش بردنەوەکەیان لە کەنەدا

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاش بردنەوەیان لە کەنەدا دانی بە سەختی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڵبژاردەیەدا نا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قۆناغی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی ئەمریکا، لە یاریگای مێرسیدس بێنز، بە دوو گۆڵ بێ وەڵام لە کەنەداى بردەوە

لیۆنێل مێسی دوای یارییەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە دەمانزانی یارییەکە قورس دەبێت و زۆر جەستەیی دەبێت لە گێمی یەکەمدا شوێنی پێویست نەبوو.

مێسی وتیشى: خۆشبەختانە لە گێمی دووەمدا بەخێرایی گۆڵەکەمان دۆزیەوە، بەڵام تەنانەت ئەوکاتەش کەمێک ئاڵۆز بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆرینەی یاریزانانی ڕکابەر بەشێوەیەکی جیاواز بەرامبەر ئێمە یاری دەکەن، هەروەها دەبێت کۆنتڕۆڵی خۆمان بپارێزین و سەبر بگرین و تۆپەکە بە باشی کۆنتڕۆڵ بکەین کاتێک دەرفەتەکانمان بۆ دێتە پێشەوە.


PM:02:13:21/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌