‌ڕیاڵ مەدرید نزیکە لە ئەنجامدانى گرێبەستێکى نوێ

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ لێنی یۆرۆی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لیل گەیشتووەتە ڕێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید پێشتر ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجە شەخسییەکان لەگەڵ یۆرۆ، کە هاوکات مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمانیش گرنگی پێدەدرێت.


یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە پێی باشە ڕووبکاتە پایتەختی ئیسپانیا، ئەمەش شتێکە کە ئیدارەی لۆس بلانکۆس بەباشی ئاگادارە و بەنیازە گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەی دەستپێبکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیل داوای 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەردارى لینى یۆرۆ بێت،بەڵام ڕیاڵ مەدرید تەنها دەیەوێت 40 ملیۆن یۆرۆ بدات


PM:12:53:20/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌