‌فیفا ڕیزبەندى هەڵبژاردەکانى بۆ مانگى شەش بڵاو کردەوە

وێستگە سپۆرت-

فیفا پۆلێنبەندییەکانی هەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند و ئەرجەنتین بەردەوامە لە پێشەنگی.

ئەرجەنتین لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی پاراستووە دوای بردنەوەی جامی جیهانی قەتەر، فەرەنساش تا ئێستاش لە پلەی دووەمدایە

لەم مانگەدا ڕیزبەندی جیهانی بەڕازیل بە پلەیەک پێشکەوت و پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیاش دابەزینیان بەخۆوە بینی.

لە کاتێکدا تیپەکانی بەلجیکا و پورتوگال و هۆڵەندا و ئیسپانیا وەک خۆیانن

ئۆرۆگوای پلەیەک بەرزبووەتەوە و پلەی چواردەهەمی بەدەستهێناوە، ئەڵمانیاش لە پلەی شانزەهەمدایە، ژاپۆنیش سەرکەوت بۆ پلەی حەڤدەهەم و سەنیگال پلەیەک دابەزیوە و پلەی هەژدەهەمی بەدەستهێناوە.


PM:12:41:20/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌