‌فابریزۆ ڕۆمانۆ داهاتووی ڕۆدریگۆی یەكلایی كردەوە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی نیازی جێهێشتنی یانەی شاهانەی نییە

ڕۆژنامەنووسی متمانەپێکراوی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا یانەكەی جێدەهێڵێت.

ئەو ڕۆژنامەنووسە دەڵێت: ڕۆدریگۆ تەنها سەرنجی لەسەر یانەی ڕیال مەدریدە و نایەوێت بڕوات ئەو لە مەدرید زۆر دڵخۆشە و لەناو یانەکەشدا دڵخۆشین بە بوونی، هەروەها هیچ گرنگییەک بەو دەنگۆیانە نادات کە لەسەر داهاتووی بڵاو دەبێتەوە


PM:08:30:19/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌