‌دیشامپ لە بارەی پێكانەكەی مباپێیەوە هاتە دەنگ

وێستگە سپۆرت-

دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا جەختدەكاتەوە كە كیلیان مباپێ پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەیە.

دیشامپ لە لێدوانێکدا قسەی کرد کە کەناڵی "لۆئیکیپ"ی فەرەنسی بڵاویکردەوە و وتی: لە ڕاستیدا مباپێ لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کیلیان پێویستی بە نەشتەرگەری لوتی هەیە، تەنانەت ئەگەر ئەوە یەکسەر ڕوونەدات، بەڵام دەبێت لە ماوەی داهاتوودا ڕووبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا مباپێ لە شوێنی پێکانەکان هەست بە باشتربوون دەکات.

شایەنی باسە، تۆڕی "کانال پڵەس"ی فەرەنسی پشتڕاستی کردەوە کە مباپێ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر هۆڵەندا ناکات کە ڕۆژی هەینی لە قۆناغی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکان بەڕێوەدەچێت.


PM:04:53:19/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌