‌نەسڕ نرخی مانێی دیاری كرد

وێستگە سپۆرت-

بەرپرسانی یانەی نەسری سعودیە یەکلاییبوونەوە لەسەر نرخی فرۆشتنی سادیۆ مانێ یاریزانی یانەی سەنیگالی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

بەگوێرەی ئەوەی ڕۆژنامەی ئەلعقتیسادیای سعودی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی نەسر مەرجی ئەوەیان داناوە کە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بەدەستبهێنێت  لەبەرامبەر فرۆشتنی سادیۆ مانێی  سەنیگالی لە هاوینی ئەمساڵدا.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، سادیۆ مانێ لە هاوینی ئەمساڵدا چاوەڕێی ڕۆیشتنی ڕیزەکانی یانەی نەسر دەکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یاریزانە سەنیگالییەکە چەند ئۆفەرێکی هەیە، دیارترینیان لە یانەی فەنرباخچەی تورکییە، کە بەم دواییە لەلایەن خۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنەرایەتی کرا.

سادیۆ مانێ وەرزی ڕابردوو 46 یاری لەگەڵ یانەی نەسری سعودی ئەنجامدا و 19 گۆڵی تۆمارکرد و 11 ئەسیستیشی کرد.


PM:12:02:19/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌