‌ڤیدیۆ.. تورکیا شکستى بە جۆرجیا هێنا

وێستگە سپۆرت-

هەڵبژاردەى تورکیا بە ئەنجامى 3-1شکستى بە جۆرجیا هێنا.

لە یارییەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى یۆرۆى ٢٠٢٤ ولە کۆمەڵەى شەشەم تورکیا ڕووبەڕووی جۆرجیا  بووەوە، یارییەکە 3-1لە سودى تورکیا کۆتاییهات.

سێ گۆڵەکەى تورکیا مۆڵدەر و ئاردا گولەرو کەریم ئەکتورکۆگلۆ لە خولەکەکانى ٢٥ و ٦٥ و 97 تۆماریان کرد و تاکە گۆڵەکەى جۆرجیاش میکۆتادزى لە خولەکى ٣٢ تۆمارى کرد.

بەو شێوەیە تورکیا بووە خاوەنى یەکەمین سێ خاڵ لە کۆمەڵەکەى.


PM:08:54:18/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 3040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌