ڤیدیۆ.. ئەرجەنتین لە گواتیمالاى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە یاریەکی دۆستانەدا ئەرجەنتین چوار گۆڵی لە گواتیمالا کرد و ئامادەیی خۆی بۆ کۆپا ئەمریکا دوپاتکردەوە.
لە درێژەی یاری دۆستانەی هەڵبژاردەکاندا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی گواتیمالا یاریکرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی چوار، لیساندرۆ مارتینێز بە هەڵە لە خۆیان گۆڵێکی بۆ گواتیمالا کرد بەڵام لە خولەکەکانی 12 و 39 لیۆنێل میسی و لاوتارۆ مارتینێز دوو گۆڵیان بۆ ئەرجەنتین کرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی ئەرجەنتین بەردوام بوون لەسەر ئاستە بەرزەکەیان و دوو گۆڵی تریان لە رێگەی لاوتارۆ مارتینێز و لیۆنێل میسیەوە تۆمارکرد لە خولەکەکانی 66 و 77، سەرەنجام یاریەکەیان بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
ئەوە دووەم یاری دۆستانەی ئەرجەنتین بوو پێش دەستپێکردنی کۆپا ئەمریکا کە بڕیارە لە 21ی ئەم مەنگە بە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کەنەدا دەستپێبکات.
AM:09:46:15/06/2024
ئهم بابهته 2248
جار خوێنراوهتهوه