ڤیدیۆ.. ئەڵمانیا بە ئەنجامێکى گەورە لە سکۆتلەنداى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى ئەڵمانیا یەکەم یارى یۆرۆى 5-1لە سکۆتلەندا بردەوە.
لە یارییەکانى قۆناغى کۆمەڵەکانى پاڵەوانێتى یۆرۆ ئەڵمانیا لە یەکەم یارى خۆیدا ڕووبەڕووی سکۆتلەندا بوەوە
یارییەکە 5-1 لە سودى ئەڵمانیا کۆتاییهات. پێنج گۆڵەکەى ئەڵمانیا فلۆریان ڤێرتز و جەمال مۆسیالا و کاى هاڤێرتز و فلوکروغ و ئیمرى جان تۆماریان کرد ، تاکە گۆڵەکەى سکۆتلەنداش رۆدیگیر بەهەڵە لە خولەکى ٨٧ تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە ئەڵمانیا یەکەمین سێ خاڵى لە گروپى یەکەم بەدەستھێنا.
PM:11:53:14/06/2024
ئهم بابهته 900
جار خوێنراوهتهوه