‌بایرن میونخ دوەم گرێبەستى هاوینەى یەکلایی کردەوە

وێستگە سپۆرت-

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ڕایگەیاند ئیدارەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گەیشتووەتە ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە گرێبەستەکە لەگەڵ هیرۆکی ئیتۆی بەرگریکاری ژاپۆنی یانەى شتوتگارت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە لاپەڕەی خۆیدا لە ماڵپەڕی "X” ئاماژەی بەوەدا کە بایرن میونشن لەگەڵ ئەو یاریزانە ڕێککەوتووە لەسەر گواستنەوەی بۆ یانە باڤارییەکە بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە تا هاوینی 2029 و تەنها ئەوە ماوە هیرۆکى ئیتۆى بەرکریگارپشکنینی پزیشکى ئەنجام بدات پێش ڕاگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە.

ڕۆژنامەنووسە بەناوبانگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بایرن میونشن بڕگەی ئازادکردنی لە گرێبەستی هیرۆکی ئیتۆی تەمەن 25 ساڵ لەگەڵ تیپەکەی، شتوتگارت چالاک دەکات، کە بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.

هێرۆکی ئیتۆ دەبێتە دووەم گرێبەستی بایرن میونشن کە کۆتایی پێبێت، دوای بالێنهای یاریزانی پورتوگالی، ئەستێرەی  فولهام.

ڕۆمانۆ ڕوونیشیکردەوە، ئامانجی داهاتووی بایرن میونشن، گواستنەوەی جۆناسان تا، بەرگریکاری ئەڵمانی بایەر لیڤەرکوزن دەبێت.


AM:09:44:13/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌