فەرمى.. مۆتا بوە ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس
وێستگە سپۆرت-
مۆتا بە شێوەیەکی فەرمی تا ساڵی 2027 بووە راهێنەری یۆڤانتۆس و دڵخۆشی خۆشی بە گرێبەستەکە دەربڕی.
تیاگۆ مۆتا بە فەرمی وەک راهێنەری نوێی یانەی یۆڤانتۆس هەڵبژێردرا و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵە، راهێنەرەکە پاش وەرزە زۆر باشەکەی لەگەڵ بۆلۆنیا و گەیاندنی یانەکە بە چامپیۆنزلیگ بووە ئامانجی خانمە پیرەکە.
مۆتا گرێبەستی تا مانگی حوزەیرانی ساڵی 2027 واژۆ کردووە لەگەڵ یۆڤانتۆس و بەگوێرەی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئیتاڵیا، مووچەی هەر وەرزێکی سێ ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە، کە مەرجی زیادکردنی بۆ پێنج ملیۆن یۆرۆ هەیە جگە لە پاداشتەکان.
AM:09:28:13/06/2024
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه