ڤیدیۆ.. بەڕازیل و ئەمریکا یەکسان بوون
وێستگە سپۆرت-
هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەمریکا بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون.
لە درێژەی یارییە دۆستانەکانی ئامادەکاری بۆ کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی بەڕازیل رووبەرووی ئەمریکا بوەوە.
تایمی یەکەم، یارییەکی بەهێز و ئاگرین بیندرا و لە خولەکی 17 رۆدریگۆ گۆیس گۆڵی یەکەمی سامبای بە ئەسیستی رافینیا تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 26 پۆلیسیچ ئەنجامەکەی بەسەردا یەکسانکردنەوە.
لە تایمی دووەمدا، یارییەکە بەم شێوەیە درێژەی کێشا و سەرباری هێرشەکان گۆڵیتر بەدینەکرا.
سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات
AM:09:22:13/06/2024
ئهم بابهته 2440
جار خوێنراوهتهوه