‌ئارسیناڵ هەوڵەکانى بۆ گواستنەوەى ئەستێرەیەکى ڕیاڵ مەدرید دەستپێدەکات

وێستگە سپۆرت-

ئارسناڵ هەوڵی گواستنەوەی ئەندری لۆنینی گۆڵپارێزی ئۆکراینی و گۆڵپارێزی ڕیال مەدرید دەدات.

لونین سەرکەوتوو بوو لە سەلماندنی توانا گەورەکانی لەو وەرزەی کە بە مێرێنگێ کۆتایی هات، هەروەها توانی ئەو بۆشاییە پڕ بکاتەوە کە بەهۆی پێکانەوە کۆرتوا دروست بوو.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە تۆڕی کادینا کۆبی بڵاویکردووەتەوە، لۆنین بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە لەنێو ئەو خواستەی یانەی ڕیال مەدرید بۆ ئەوەی بمێنێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لۆنین ئۆفەرێکی لە یانەی ڕیال مەدریدەوە هەیە کە بریتییە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٩.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند یانەیەکی ئەوروپی پێشنیاری لۆنینیان کردووە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵ بکات، لەنێویاندا ئارسناڵ.

ئەوەی دەرگای ڕۆیشتنی لونین دەکاتەوە ئەوەیە کە ڕۆژنامەنووس میگێل ئەنجێل دیاز پشتڕاستی کردەوە کە پەیوەندی نێوان ئەو و ئەنچیلۆتی ساردە، چونکە گۆڵپارێزە ئۆکرانییەکە پێی وایە ڕاهێنەری ئیتاڵیەکە متمانەی پێی نییە بە تایبەت پاش ئەوەى لە یارى کۆتایی چامپیۆنسلیگ بەشدارى پێنەکرد .


AM:09:47:12/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌