ڤیدیۆ.. عێراق لە ڤێتنامى بردەوە
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەى عێراق 3-1 لە ڤێتنامى بردەوە و بەیەکەمى کۆمەڵەکەى گەیشتە قۆناغى داهاتووى پاڵاوتنەکانى مۆندیال
لە یارییەکانى جەولەى شەشەمى پاڵاوتنەکانى مۆندیال عێراق میواندارى ڤێتنامى کرد ، یارییەکە 3-1 لە سودى عێراق کۆتاییهات.
سێ گۆڵەکەى عێراق حسێن عەلى و عەلى جاسم و ئەیمەن حوسێن لە خولەکەکانى 12 و 71 و 91 تۆماریان کرد. تاکە گۆڵەکەى ڤێتنامیش هاىفام لە خولەکى 84 تۆمارى کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانى بووە 18 خاڵ و بەیەکەمى کۆمەڵەکەى گەیشتە قۆناغى داهاتووى پاڵاوتنەکان.
PM:11:03:11/06/2024
ئهم بابهته 1084
جار خوێنراوهتهوه