‌ئەنچیلۆتی: ڕیال مەدرید بەشداری مۆندیالی نوێی یانەکان ناکات... و هۆکارەکەی ڕووندەکاتەوە

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید هەڵوێستی یانەی شاهانەی لە جامی جیهانی یانەکان بە سیستەمە نوێیەکەی ڕاگەیاند کە ساڵی داهاتوو واتا ٢٠٢٥ بەڕێوەدەچێت.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێی کۆمەڵەکان سیستمێکی نوێی بۆ پاڵەوانێتیەکە ڕاگەیاند، کە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بە بەشداری 32 یانە بەڕێوەدەچێت

فیفا شوێن و بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە دیاریکردووە، کە لە مانگەکانی حوزەیران و تەمموزدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێت، بەڵام ناڕەزایەتی لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە هەیە بەرامبەر بە وادە و سیستمی کێبڕکێکە، بەگوێرەی زانیارییەکان تۆڕی ڕیلیڤۆ، بەهۆی ترسی ماندوێتی لەنێو یاریزانەکاندا.

ئەمەش لەلایەن ئەنچیلۆتی لە میانی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ ڕۆژنامەی "II Giornale”ی ئیتاڵی پشتڕاستکرایەوە و وتی: یانەکان و یاریزانەکان بەشداری پاڵەوانێتییەکی لەو شێوەیە ناکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەک یاری بۆ ڕیال مەدرید بەهای 20 ملیۆن یۆرۆیە، فیفاش دەیەوێت ئەم بڕە پارەیەمان پێبدات بۆ بەشداریکردنمان لە تەواوی جامی جیهانی یانەکاندا، ئەمەش نێگەتیڤە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یانەکانی دیکەی وەک ئێمە بانگهێشتی فیفا بۆ بەشداریکردن لەو پاڵەوانێتییە ڕەتدەکەنەوە.

بڕیارە ئەلئەهلی و ئەلحیلاڵی سعودی و ئەلعەین لە ئیماراتی و ویداد کازابلانکای مەغریبی و تیپە بەهێزەکانی تری ئەوروپا وەک مانچستەر سیتی و چێڵسی بەشداری لەو چاپە ٢٠٢٥ەدا بکەن.


AM:11:07:10/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌