‌مۆندۆ هەڵوێستی ڕۆبێرتۆ بۆ گواستنەوەی بۆ جیرۆنا ئاشکرا دەکات

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی کەتەلۆنی هەڵوێستی سێرجی ڕۆبێرتۆی کاپتنی  یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد لە گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی جیرۆنا لە میرکاتۆی هاوینەدا.

گرێبەستەکەی ڕۆبێرتۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە 30ی حوزەیران کۆتایی پێدێت، هەر بۆیەش گومان لە ڕۆیشتنی بە ئازادی هەیە، بەتایبەت دوای ڕۆیشتنی  چاڤی هێرناندێز.

چاڤی داوای درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆبێرتۆی کردبوو، بەڵام دوای هاتنی هانسی فلیکی ڕاهێنەرە نوێیەکە، بوونی یاریزانەکە لە وەرزی نوێدا ناڕوون بوو، لەگەڵ ئۆفەرەکانی سعودیە و خولی ئەمریکی.

هەندێک لە یانەکان ئارەزووی ئەوەیان هەیە ڕۆبێرتۆ بگوازنه‌وه‌، یەکەمیان جیرۆنایە، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەوانەی نزیکن لەو یاریزانە ئاستەنگی لەم له‌م گرێبه‌سته‌ ده‌بینن و پێیان وایه‌ سه‌رناگرێت 


AM:10:42:10/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌