‌ڕاشفۆرد داهاتووى خۆى یەکلایی کردەوە

وێستگە سپۆرت-

مارکوس ڕاشفۆرد هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ بڕیارێکی گرنگی دا.

مارکوس ڕاشفۆرد ڕایگەیاند کە بەنیازە خۆی لە سۆشیال میدیا دوور بخاتەوە، ئەمەش دوای وەرزێک کە بە "سەخت" وەسفی کرد.

ڕاشفۆرد لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ماڵپەڕی ئێکس نووسیویەتی: کاتی ئەوە هاتووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوور بکەوینەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلانم هەیە دوای وەرزێکی پڕ لە تەحەددا لەسەر ئاستی تاکەکەسی و بەکۆمەڵ پشوو بدەم و خۆم ڕێکبخەمەوە، سوپاس بۆ ئەو هاندەرانەی کە لەم قۆناغە سەختەدا لە تەنیشتم وەستان.

ڕاشفۆرد لە سەرجەم وەرزی ڕابردوودا تەنها 7 گۆڵی لە خولەکەدا تۆمارکردبوو، لەکاتێکدا وەرزی ڕابردوو 17 گۆڵی تۆمارکردبوو.


AM:10:32:28/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌