‌یەکەم ئامانجى لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەکانى هاوینەدا ئاشکرا بوو

وێستگە سپۆرت-

یانەى لیڤەرپوڵ یەکەم ئامانجى هاوینەى ئاشکرا کرد و چاوى لە یاریزانێکى ئەتلەنتایە

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "زە ​​سەن"ی ئینگلیزی، بە پشتبەستن بە "توتۆسپۆرت"ی ئیتاڵی، لیڤەرپوول ئامانجی گواستنەوەی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەتالانتا، ئیدرسۆنە.


ئاماژەی بەوەشکرد، پلانی لیڤەرپوول سەرەتا ئەوە بوو کە تیۆن کوپماینێرزی یاریزانی یانەی ئەتالانتا بگوازێتەوە، بەڵام ئیدارەی لیڤەرپوول ئاراستەی خۆی گۆڕی بۆ هاوکارەکەی.

باس لەوەش کراوە کە نوێنەرەکانى لیڤەرپوول چوونەتە ئیتاڵیا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ تیۆن کوپماینێرز بکەن، پێش ئەوەی سەرنجی یەکێک لە هاوڕێکانی بدەن کە ناوی ئیدرسۆنە و یانە ئینگلیزییەکە سەرسام بووە.

ئیدرسۆن لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٢ لە یانەی سالێرنیتاناوە پەیوەندی بە یانەی ئاتالانتا کرد و لەو کاتەوە یاریزانە بەرگرییەکە ٨٩ یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ئەنجامداوە و لەم وەرزەدا یارمەتی بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگی داوە.


AM:09:40:28/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌