‌چێڵسی گرنگى بە ڕۆناڵد ئاراوخۆ دەدات

وێستگە سپۆرت-

یانەى چێڵسی لەندەنیش هاتە ڕیزى ئەو یانانەى گرنگى بە گواستنەوەى رۆناڵد ئاراوخۆ دەدەن .

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، یانەیەکی نوێ لەگەڵ بایرن میونشن و ئەستۆن ڤێلا کەوتۆتە کێبڕکێ بۆ گواستنەوەی ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە ئەویش یانەى چێڵسییە 

مۆندۆ دەڵێت چێڵسی بەهەمان شێوە بڕیاریداوە بچێتە نێو گرێبەستەکەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەتایبەتی کە یانە ئینگلیزییەکە پاش ڕۆشتنى تیاگۆ سێلڤا پێویستى بە بەرگریکارێکە


AM:10:23:23/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌