گاسپیرینى: شایستهى بردنهوهى نازناوهكه بووین
وێستگە سپۆرت-
جیان پیرۆ گاسپیرینى ڕاهێنهرى ئهتلهنتا پێی وایه تیپهكهى شایستهى بردنهوهى نازناوهكه بووه
گاسپێرینی لە لێدوانەکانیدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی یوفا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: پێموایە مێژوومان نووسیوە، بەهۆی شێوازی بردنەوەمانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە لە لیڤەرپوولمان بردەوە، وله سپۆرتینگ لیشبۆنمان بردەوە، کە خولی پورتوگالییان بەدەستهێنا. کاتێک ڕووبەڕووی لیڤەرپوول بووینەوە لە پلەی یەکەمی خولی ئینگلیزیدا بوون، ئێستاش بهسهر پشتى پاڵەوانی خولی ئەڵمانی بوینه پاڵهوان ، یاریزانهكان زۆر نایاب بوون
جەختیشی لەوە کردەوە: ئەو شێوازەی کە کردمان گرنگترین شت بوو، بێ گومان شایەنی ئەوە بووین بەرامبەر تیپێکی ئاوا بەهێز، بردنەوەی خولی ئەوروپا دەستکەوتێکی ناوازەیە.
AM:09:58:23/05/2024
ئهم بابهته 1232
جار خوێنراوهتهوه