‌دوا زانیارییەکان لەسەر هاتنى فلێک بۆ بەرشەلۆنە

وێستگە سپۆرت-

ڕۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی پێشهاتەکانی دیداری بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانی ڕوونکردەوە.

پێشتر باس لەوە کرابوو کە شاندێکی یانەی بەرشەلۆنە بە سەرۆکایەتی دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی لە لەندەن لەگەڵ فلیک کۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی باس لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری تیپەکە بکەن، کە شوێنی چاڤی هێرناندێز دەگرێتەوە.

"سپۆرت" ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەی نێوان بەرشەلۆنە و فلیک هەستێکی خۆشی لای بەرپرسانی یانە ئیسپانییەکە بەجێهێشتووە، لێکتێگەیشتنێکى باش هەبووە 

لە ڕاپۆرتەکەدا ڕوونیکردووەتەوە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆژەی یانەی بەرشەلۆنە کراوە، بەتایبەت لەگەڵ ئەو بەهرەمەندە گەنجانەی کە لەگەڵ تیپی یەکەم بوون هەروەها گرێبەستەکانى داهاتووى یانەکە.


AM:09:33:23/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌